دانلود آهنگ بای ده دا حمید حمیدی + متن آهنگ
بای ده دا حمید حمیدی
دانلود آهنگ بای ده دا حمید حمیدی + متن آهنگ

متن آهنگ بای دەدا حمسد حمیدی
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی بای دەدا
هێشتا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم تۆپێ پشتوێنی شەدە
لەبەر ئەو کچە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
پرسی شێخ و مەلام کرد ماچی بۆ من حەڵاڵە
بێوەژنە یان کچە هەر دەڵێی شەکی کاڵە
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی بای دەدا
هێشتا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم تۆپێ پشتوێنی شەدە
بە منداڵی لە لێوی ئاڵی تۆم ئەستاندووە ماچێ
بە پیریش لەزەتی ئەو ماچە شیرینەم لە دڵ دەرناچێ
عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
لەبەر ئەو کچە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
کراس مەخمەر دارابی بە باڵایدا دووراوە
نە کورتە و نە درێژە لەسەر پەنجەی ڕاوەستاوە
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی بای دەدا
هێشتا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم تۆپێ پشتوێنی شەدە
کەی دانیشین دوو بە دوو قەدباریکەی خاڵ لە ڕوو
مەمکێکت وێنەی هەنار یەکێک خڕە وەک هوڵوو
نە عەیب و نە لۆمەیە بە چاوجوانێ مەچۆ
مەمکێکت وێنەی هەنار یەکێک خڕە وەک هوڵوو
سینگت کارخانەی قەندە لەسەر چۆمی جاخەتوو
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی بای دەدا
هێشتا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم تۆپێ پشتوێنی شەدە
سەلامێک لە خۆت دوو سەد لە دایکت
سێ سەد لەو کەسەی بڕیویە ناوکت
یارەکەم کەژاڵ چاوەکەم کەژێ
یارەکەم کەژێ چاوەکەم کەژێ
هەر کەس بتبینێ دەروونی ئەهەژێ
این آهنگ از حمید حمیدی است.
این آهنگ در دسته آهنگهای کردی شاد است.
دانلود آهنگ
پخش آنلاین و دریافت فایل با لینک مستقیم
آهنگهای دیگر حمید حمیدی
جدیدترین آهنگهای منتشر شده از همین خواننده در کرد موزیک







