دانلود اهنگ عدنان کریم آهنگ ئارامی دل ( آرامی دل)
عدنان کریم آهنگ ئارامی دل
مه‌ڵێن بولبول مه‌ناڵێنه که وا گوڵ گوڵشه‌نی چۆڵ کرد

متن آهنگ ئارامی دل
مه‌ڵێن بولبول مه‌ناڵێنه که وا گوڵ گوڵشه‌نی چۆڵ کرد
دڵ ئارامی نه‌ما چبکا که ئارامی دڵان ڕۆیی
قیامه‌ت بۆ دڵان هه‌ستا که چاوی مه‌ستی وه‌رگێڕا
مه‌گه‌ر ئازورده بوو ساقی له به‌زمی مهیکهشان ڕۆیی
به بێ باکی ده‌مێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی
ده‌بێ حاڵی چبێ بولبول به‌هار زۆر پێنه‌چوو ڕۆیی
سه‌حه‌ر مه‌ستانه هات بولبول به شادی بۆ ته‌وافی گوڵ
که دی باغ بێ گوڵه داع بوو به سه‌د ئاهو فوغان ڕۆیی
نیگار هات دایه خه‌نده که‌وته دونیا ئاهو ناڵه‌ی من
به‌هار هات خونچه پشکوت ده‌نگی بولبول سو‌و به سو‌و ڕۆیی
فیراقم کرد له پاش تۆ هیچ حه‌یاتم پێ نه‌ما قوربان
ژیانی من که تۆی مه‌علوم نامێنم که تۆ ڕۆیی
به ناڵه‌ی دڵ شیفام نایه درێغ بۆ مه‌رهه‌می جه‌رگم
له زه‌نگی کاروان چیبکه‌م ده‌لیلی کاروان ڕۆیی
مه‌ڵێن بولبول مه‌ناڵێنه که وا گوڵ گوڵشه‌نی چۆڵ کرد
دڵ ئارامی نه‌ما چبکا که ئارامی دڵان ڕۆیی
این آهنگ از عدنان کریم است.
این آهنگ در دسته آهنگهای کردی غمگین و احساسی، کردی قدیمی، کردی مجلسی است.
دانلود آهنگ
پخش آنلاین و دریافت فایل با لینک مستقیم
آهنگهای دیگر عدنان کریم
جدیدترین آهنگهای منتشر شده از همین خواننده در کرد موزیک







